پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بەڕێژەی %4 دابەزی و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێت هاتەخوار 74 دۆلار.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 73 دۆلار و 42 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 69 دۆلار و 35 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ لاوازی داتا ئابوورییەکانی چین و کەمبوونەوەی خواستی ئەو وڵاتە لەسەر نەوت.