بەربژێرێکی کۆمارییەکان ئاڵای سپی بەرامبەر بە دۆناڵد ترەمپ هەڵکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، رۆن دیسانتیس پارێزگاری ویلایەتی فلۆریدا رایگەیاند کە لە کێبڕکێی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەکشێتەوە، هەروەها پشتیوانی خۆی پێشکەش بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کرد.

رۆن دیسانتیس، بە یەکێک لە کێبڕکێکارە سەرەکییەکانی دۆناڵد ترەمپ دادەنرا و پاش ئەو، زۆرترین دەنگی ئەندامانی پارتی کۆمارییەکانی لە هەڵبژاردنە بەراییەکانی ویلایەتی ئایۆوا بەدەستهێنابوو. بڕیارەکەی دیسانتیس، دوو رۆژ پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی ویلایەتی نیو هامپشایەر بوو، پێشبینی دەکرێت بە کشانەوەی دیسانتیس، تا رادەیەکی زۆر دۆناڵد ترەمپ، وەک بەربژێری کۆتایی کۆمارییەکان لەبەرامبەر بەربژێری دیموکراتەکان هەڵبژێردرێتەوە.

لەبارەی بڕیارەکەی دیسانتیس، میدیاکانی ئەمریکا هێرشی تووندیان کردە سەر پارێزگارەکەی فلۆریدا و بە “داڕمانێکی گەورە” بۆ بەربژێرێک ناویان برد کە زۆرترین چانسی هەبوو دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی 2024 دووربخاتەوە.

دیسانتیس لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “ئێکس” هەواڵی کشانەوەی خۆی لە کێبڕکێی سەرۆکایەتیی ئەمریکا راگەیاند و هەر لە هەمان شوێنیشەوە بوو کە رایگەیاندبوو، هەوڵ دەدات بۆ گەیشتن بە کۆشکی سپیی ئەمریکا.

بەدرێژایی هەڵمەتەکانی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنە سەرەتایی و بەراییەکان، دیسانتیس هەوڵیدەدا خۆی وەک جێگرەوە و میراتگرێکی سەرکەوتووی بزووتنەوەی “MAGA” دیاربخات، کە بە واتای “Make America Great Again” دێت و درووشمی سەرەکی رێگای سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ بوو لە ساڵی 2016.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا