بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ پارتی: هیوادارم ئەم یادە ببێتە هاندەرێك بۆ قووڵبوونەوەی گیانی تەبایی و كاری پێكەوەیی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، هیوادارم یادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ببێتە هاندەرێک بۆ قوڵبوونەوەی گیانی تەبایی و کاری پێکەوەیی.

ئەمڕۆ سێشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی یادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و وتی، “بەڕێزان سەرۆك، سەركردایەتی، ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هیوادارم ئەم یادە ببێتە هاندەرێك بۆ قووڵبوونەوەی گیانی تەبایی و كاری پێكەوەیی لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی خەڵكی خۆشەویستی كوردستان و گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن ببێتە هەوێنی كاركردنمان و بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان بخەینە پێش بەرژەوەندییە حزبییەكان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا