پەرلەمانی كوردستان دەنگ لەسەر چەند پرۆژە یاسایەك دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانی كوردستان كارنامەی دانیشتنی رۆژی سێ شەممەی داهاتووی خۆی بڵاوكردەوە و بەپێی كارنامەی دانیشتنەكە چەند پرۆژە یاسا و پێشنیازە یاسایەك دەخرێنە دەنگدانەوە و خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژە یاسایەكی دیكە دەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوی پەرلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە 14 ی ئاسایی خولی پایزە ڕۆژی29_11_2022 بەم شێوەیە دەبێت:

یەكەم: دەنگدان لەسەر ئەم پێشنیاز و پڕۆژە یاسایانەی خوارەوە بەپێی حوكمی ماددەكانی 90 و 91 و 93 و 96 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:-

1. پێشنیازە یاسای (پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان-عێراق).

2. پێشنیازە یاسای (بەركاركردنی یاسای فیدڕاڵیی واژۆی ئەلیكتڕۆنی و مامەڵە ئەلیكتڕۆنییەكان ژمارە 78ی ساڵی 2012).

3. پڕۆژە یاسای (هەمواری پیادەكردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقاف، ژمارە 64 ی ساڵی 1966ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان-عێراق).

4. پڕۆژە یاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ئەنجوومەنی شورای هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە 14 ی ساڵی 2008).

دووەم: خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای (كار لە هەرێمی كوردستان).

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا