وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا بەسەردانێکی فەرمی دەگاتە بەغدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، لەم هەفتەیەدا وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا سەردانی بەغدا دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە5ی شوبات، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، هانکی بروێنز سلوت، وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا بەسەردانێکی فەرمی دەگاتە بەغدا.

ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارە سبەینێ سێشەممە6ی شوبات، وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا بگاتە بەغدا.

ڕوونیکردەوە، بڕیارە فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و هانکی بروێنز، وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا دوای کۆبوونەوەکانیان، لە بارەگای وەزارەتی دەرەوەی عێراق کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام بدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا