زانیاری لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم ئاشكرادەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، مانگی داهاتوو لەگەڵ حكومەتی هەرێم، كۆمپانیا نەوتییەكان كۆدەبنەوە بۆ گۆڕانكاری كردن لە گرێبەستە نەوتییەكان و پێشبینی دەكەن بگەن رێككەوتن و هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە.

باسم محەمەد، بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند: هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان پەیوەستە بە گفتوگۆكانی بەرهەم هێنانی نەوت و گۆڕانكاری لە گرێبەستە نەوتییەكان، سەرەتای مانگی داهاتوو لەو بارەیەوە لەگەڵ حكومەتی هەرێم كۆمپانیا نەوتییەكان كۆدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەر لەگەڵ كۆمپانیاكان بگەنە رێككەوتن دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێم دەكەنەوە و پێشبینیش دەكەن بگەنە رێككەوتن و كۆمپانیاكان حەز دەكەن لە كاركردن لە هەرێمی كوردستان بەردەوام بن.

بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق راشیگەیاند: دەبێت گرێبەستەكان هاوشێوەی هەمان گرێبەستەكانی عێراق بن كە لەگەڵ كۆمپانیای هیلالی ئیماراتی كە لە قۆناغی پێنجەمی پێدانی مۆڵەت بۆ كاركردن لە كێڵگە نەوتییەكان ئەنجامدراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا