ئایا مەریخ ماڵی داهاتووی مرۆڤە؟

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەسارەی مەریخ دووەم بچووکترین هەسارەی کۆمەڵەی خۆرە، قەبارەکەی نیوەی زەوییە، یەک ساڵی مەریخ یەکسانە بە 687 ڕۆژی زەوی، یەکێکە لەو پێنج هەسارەیەی بەبێ بەکارهێنانی تەلسکۆپ دەبینرێت، پلەی گەرمییەکەی 63 پلەی سیلیزییە، چوار ملیار ساڵ پێش ئێستا %19ی مەریخ زەریا بووە، خولگەکەی کەوتووەتە نێوان زەوی و موشتەری، بە 22 مانگ و نیو بەدەوری خۆردا دەسوڕێتەوە، ناوەکەی بەواتای مانگی سوور دێت، بەهۆی هەبوونی ئۆکسیدی ئاسن لە گڵی هەسارەکەدا، لەکاتی تەماشاکردنی بەچاو بە تەلەسکۆپ لەسەر زەویەوە ڕەنگەکەی سوور دەردەکەوێت، توێژینەوەکان ئەوە دەردەخەن، کە چوار ملیار ساڵ پێش ئێستا هەسارەی مەریخ بواری موگناتیسی لەدەستدا و ئەوەش بووە هۆی ئەوەی بەشێکی زۆری بەرگەهەوا و ئاوی سەر ڕووەکەی لەدەست بدات، بەڵام زانایان پێیان وایە ئەگەر شوێنێکی دیکەی گونجاو بۆ ژیان هەبێت لەم نزیکانەی خۆمان لە گەردوون، ئەوا مەریخە.

لە مانگی ئاداری ساڵی 1976دا، ئاژانسی ناسا توانی کەشتی ڤایکنیگ لەسەر هەسارەی مەریخ بنیشێنێتەوە و یەکەم وێنەی سەر رووەکەی لەنزیکەوە تۆمارکرد، لەمانگی ئاداری ساڵی 1997دا کەشتی Pathfinderی بەسەرکەوتووی گەیاندە ناسا و کۆمەڵێک وێنە و ڤیدیۆی سەر ڕووی هەسارەکەی تۆمارکرد لەگەڵ ئەنجامدانی هەندێک لێکۆڵینەوە، دواتر لەساڵی 2004 دوو کەشتی Spirit and Opportunity ناردە سەر هەسارەکە و بەسەرکەوتووی نیشتنەوە، بەهۆیانەوە کۆمەڵێک زانیاری گرنگی لەسەر هەسارەکە کۆکردەوە، کە گرنگترینیان ڕۆشتنی ئاوی شل بوو لەسەر هەسارەی مەریخ پێش ملیارەها ملیۆن ساڵ.

تاقیکردنەوەیەک کە لەسەر مەریخ ئەنجامدراوە دەریخستووە کە دەکرێت ئۆکسجینی هەناسەدەر لە بەرگەهەوا تەنکەکەی ئەم هەسارە سوورە دەرهێنرێت، هەروەک ناسا لە بەیاننامەیەکدا سەرکەوتنی ئامێرێکی بچوکی ڕاگەیاند کە لەلایەن کەشتییەکەوە هەڵگیراوە بۆ دەرهێنانی ئۆکسجینی هەناسەدەر لە بەرگەهەوای مەریخ، ئامێرە بچووکەکە بە قەبارەی جانتایەک، تاقیکراوەتەوە بە بەکارهێنانی سەرچاوەکانی ئۆکسجینی مۆکسی مەریخ بە شکاندنی گەردەکان لە هەوای مەریخ بۆ بەرهەمهێنانی ئۆکسجینێکی جێگیری بچووک.

پام میلڕۆی، جێگری بەڕێوەبەری ناسا دەڵێت، ئەنجامدانی سەرسوڕهێنەری مۆکسی ئەوە نیشان دەدات کە دەکرێت ئۆکسجین لە بەرگەهەوای مەریخ دەربهێنرێت، دەکرێت یارمەتیدەر بێت لە دابینکردنی هەوای هەناسەدەر یان سووتەمەنی موشەک بۆ ئاسمانگەڕانی داهاتوو.

تاقیکردنەوەی موکسی لەلایەن زانایانی پەیمانگای تەکنۆلۆژیای ماساتشوستسەوە دروستکراوە و بەردەوامە لەوکاتەوەی، کە کەشتی پرسیڤەرنس لە مانگی شوباتی 2021 لەسەر مەریخ نیشتەوە، لەو کاتەوە، لە ماوەی 16 خولدا، مۆکسی کۆی 122 گرام ئۆکسجینی بەرهەمهێناوە، ناسا دەڵێت ئەم بڕە بەسە بۆ ئەوەی سەگێکی بچووک بۆ ماوەی 10 کاتژمێر، یان مرۆڤێک بۆ ماوەی چوار کاتژمێر هەناسە بدات.

هەرچەندە کەشوهەوای مەریخ لاواز و ناسکە، بەڵام ئەوە نیشان دەدات، کە دەتوانێت ئۆکسجین بەرهەم بهێنێت، تەنانەت لە خراپترین حاڵەتەکاندا.

اكتشاف جديد لـِ"ناسا" على المريخ .. ماذا وجد المسبار "كيوريوسيتي"؟ (فيديو)  - وطن | يغرد خارج السرب

سەرەڕای ئەوەی ئاو بە شێوەی شل لە سەر ڕووی مەریخدا نییە، بەهۆی ساردبوونی کەش و ئەستورییەوە، بەڵام بەپێی توێژینەوەکان بەڵگە و ئاماژە هەیە دەریدەخەن، ئاوی شل لەسەر ڕووی مەریخ لە چەند ملیار ساڵ پێش ئێستا هەبووە، ئەمەش مانای وایە کەشوهەوای مەریخ لە ڕابردوودا چڕ بووە و توانیویەتی ئەو گەرمییە بپارێزێت کە ڕێگە دەدات بە ئاو لە ڕەوشی شلیدا بمێنێتەوە و لەسەر ڕووی گۆی زەویدا جێگیر بێت، لەبەرامبەردا چینەکانی سەهۆڵ لە ژێر ڕووی گۆی زەویدا و لە ژێر لوتکە بەستەڵەکییە جەمسەرییەکاندا هەیە، لە ئەگەری توانەوەی سەهۆڵەکە، ئاوی سەر ڕووی گۆی زەوی بە قوڵایی نێوان 20 بۆ 30 مەتر دادەپۆشێت.

لەساڵی 2022دا، زانایان لە توێژینەوەکانیاندا بۆیان دەرکەوت مرۆڤ دەتوانێت لەسەر مەریخ بژیت، هەروەها تیمێکی نێودەوڵەتی لە توێژینەوەیەکدا بۆیان دەرکەوت ئاو لەسەر هەسارەی مەریخ هەیە.

لە توێژینەوەکەی زانایاندا دەرکەوت، لە قوڵایی 15-10 کیلۆمەتر لەژێر هەسارەت مەریخ ئەگەری بوونی ئاو هەیە، سەرەتا تاقیکردنەوەکەیان لەسەر ئاوە بەستووەکانی سەر زەوی ئەنجامدا، دواتر بەهەمان شێوە لەسەر مەریخ ئەنجامیان دا و بۆیان دەرکەوت ئەو جوڵەیەی لەسەر زەوی هەیە بەهەمان شێوە لەسەر مەریخیش هەیە، ئەوەش بەڵگەیەکە بۆ هەبوونی ئاو لەسەر هەسارەی مەریخ.

لەدوای گەیشتنی گالیسکەی پێرسیڤەرەنس بۆ سەر مەریخ و کۆکردنەوەی نموونەی زۆر لە ڕووکاری هەسارەی مەریخ و شیکارکردنیان لەڕێگای ئەو تاقیگە بچووکانەی لێی بەستراون، توێژینەوەیەکی نوێ، کە لەلایەن تیمێکی زانکۆی کالیفۆرنیای ئەمریکا لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2024 بڵاوکرایەوە باس لەوەدەکات، هەموو پێداویستییەکانی هەبوونی دەریاچەی ئاو لەسەر مەریخ کۆکرانەتەوە و دڵنیابوونەتەوە، کە لەسەر ئەو هەسارەیە ڕۆژێک لە ڕۆژان دەریاچە و ڕووباری ئاوی هەبوون.

دەیڤد پێج، زانای بواری هەسارەکان و یەکێک لە نوسەرەکانی توێژینەوەکە ئاشکرایکرد، توانیان لەڕێگای ڕاداری گالیسکەکە تا قوڵی 50 مەتر چینە بەردینەکانی ناو مەریخ بپشکنن و بۆیان دەرکەوتووە ئەو بەردانە بۆماوەیەکی زۆر ئاویان بەسەدا ڕۆشتووە.

هل توجد حياة على المريخ؟ | عربي بوست

ئاژانسی ئاسمانی ئەمریکی ناسا، ئامادەکاری بۆ ناردنی مرۆڤ بۆ سەر ڕووی مەریخ دەکات، لەوچوارچێوەیەشدا دەیەوێت ژمارەیەک خۆبەخش لە پێگەیەکی بچووکی سەر زەوی بۆماوەی ساڵێک نیشتەجێ بکات، بەشێوەیەک هەلومەرجی ژیان تێیدا هاوشێوەی هەسارە سوورەکەیە.

ناس باس لەوەدەکات، لەبەرامبەر بڕێک پارە کە پێیان دەدرێت چوار خۆبەخشی ئازار و بەجۆش و خرۆشی دەوێت، بۆئەوەی لە بەهاری ساڵی 2025ەوە بۆماوەی 12 مانگ لەسەر وێستگەی مارس دیۆن ئەلفا لەناوەندی ئاسمانیی جۆنسۆنی شاری هیوستن لە ویلایەتی تەکساس ژیان بەسەرببەن، کە پێگەکە ڕووبەرەکەی تەنها 160 مەتر دووجایە، وەک نموونەیەکی توێژینەوە هاوشێوەی هەسارە سوورەکەی مەریخ بونیادنراوە، بۆئەوەی خۆبەخشەکان ئەزموونی بەسەربردنی ئەو شێوە ژیانە تاقیبکەنەوە، بەشێوەیەک کە هەلومەرجی ژیان ئاسان نابێت و سەخت دەبێت، چونکە پێداویستییەکانی مرۆڤ تێیدا سنووردار دەبن و تووشی فشاری ژینگەیی دەبن، هەروەها شێوازی ڕۆشتن بە بۆشایی ئاسمان و کاری ڕۆبۆتی و نۆژەنکردنەوەی شوێنی مانەوەیان و مەشقی وەرزشی و چاندنی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان لەو ناوەندە ئەنجام دەدرێن.

ناسا دەڵێت، ئەو کەسانەی دەیانەوێت بە خۆبەخش ئەو کارەبکەن دەتوانن تا ڕۆژی 2ی مانگی نیسانی داهاتوو سی ڤی یان بنێرن بە مەرجەکانی هەبوونی  بڕوانامەی باڵای زانستی سروشتی و تەمەنی کەسەکانیش لەنێوان 30 بۆ 55 ساڵدا بێت، جگەرە کێش نەبن، ڕەگەزنامەی ئەمریکییان هەبێت و زمانی ئینگلیزی بەباشی بزانن، لەکاتێکدا هێشتا بڕی ئەو پارەیەی بە خۆبەخشەکان دەدرێت دیارینەکراوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا