ئاستی ئاوی بەنداوەکانی حەمرین و دوکان و دەربەندیخان لە دۆخێکی باشتردان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری کشتوکاڵی عێراق ئاشکرایکرد، ڕێژەی یەدەگی ئاوی عێراق بەهۆی شەپۆلەکانی باران بارینەوە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە10ی ئادار، عەون زیاب، وەزیری کشتوکاڵی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند،” بەهۆی ئەم شەپۆلی باران بارینانەی لەم دواییانەدا ڕوویان لە عێراق کرد، ڕێژەی یەدەگی ئاوی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، بەتایبەتی بەنداوی موسڵ”.

ئاماژەی بەوەکرد، ئاستی ئاوی بەنداوی موسڵ حەوت مەتر بەرزبووەتەوە، هەروەها ئاستی ئاوی بەنداوەکانی حەمرین، دوکان و دەربەندیخانیش لە دۆخێکی باشتردان.

ڕوونیکردەوە، وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێکارێکی گرنگی گرتووەتەبەر ئەویش، ئاراستەکردنی ئاوی بارانە بۆ زۆنگاوەکان تا دووبارە زیندوبکرێنەوە، کە گەرما و وشکەساڵی کاریگەری نەرێنییان لەسەر دروستکردوون.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا