سەفین دزەیی: هاووڵاتیانی كورد سەرپشكن بە مانەوە لە ئۆكراینا یان گەڕانەوەیان

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: هاووڵاتیانی كورد لە ئۆكراینا سەرپشكن لەوەی دێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان یان لەو وڵاتە دەمێننەوە.

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە میدیاكانی پارتی راگەیاندووە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا داوای لە هاووڵاتیانی كردووە، بە زووترین كات ئۆكراینا جێبهێڵن، ئێمەش وەكو حكومەتی هەرێم داوا لە هاووڵاتیانی كورد لە ئۆكراینا دەكەین، هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ئەو وڵاتە بكەن، خۆیان ئەوە هەڵبژێرن دەگەڕێنەوە یاخوود دەمێننەوە.

ئەم وتانەی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم لە كاتێكدایە زۆربەی وڵاتان لە سۆنگەی خەمخۆرییان بۆ هاووڵاتییەكانیان داوایانكردووە ، هەركەسێك لەو وڵاتەیە بەزووترین كات بەجێی بهێڵێت و بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەكەی خۆی، ئەمەش بەهۆی ئەگەری هێرشی رووسیا بۆسەر ئۆكراینا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا