شاندێكی باڵای ئەمنی عێراق گەشتە شەنگال

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەو گرژی و ئاڵۆزیەی لە چەند رۆژی رابردوو روویدا، ئەمڕۆ پێنجشەممە شاندێكی باڵای ئەمنی بە سەرپەرشتی سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق گەیشتنە قەزای شەنگال.

شاندەكە پێكهاتووە لە هەریەك لە قاسم ئەلئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ، لیوا ڕوكن عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵا جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لیوا ڕوكن عەبدولئەمیر ئەلشەمری بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی و فەرماندەی هێزی زەمینی لیوا قاسم محەمەد.

سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیا عێراقییەكانی راگەیاندووە، بەمەبەستی بینینی ئەو دۆخە ئەمنیەی چەند رۆژێكە لە شنگال دەگوزەرێت، شاندە ئەمنیەكە گەیشتنە قەزای شەنگال.

گەیشتینی ئەم شاندە لە كاتێكدایە كە ماوەی چوار رۆژە گرژییەكانی نێوان هێزەكانی ئاسایشی ئێزدخان و هێزە ئەمنییەكانی عێراق وەك خۆیان بەردەوامن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا