عێراق و ئێران: داعش بەئەمەریكاوە بەستراوەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق رایگەیاند، مانەوەی گروپە تیرۆریستییەكانی داعش لەعێراق بە ئەمەریکاوە بەستراونەتەوە .

ئاژانسی هەواڵی ” ئیرنا ” ی فەرمی ئێران بڵاوی کردەوە، قاسم ئەعراجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رایگەیاندووە:” ئێران ڕۆڵێکی ستراتیژی بینیوە لە بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا وداوای فراوانکردنی هاوکاری لەگەڵ ئێران لە هەموو بوارەکاندا کردووە”.

وتیشی:”پۆلێنكردنی گروپە تیرۆریستییەکان بەسەرباش وخراپدا لە شەڕی دژی تیرۆردا دەبێتە هۆی پاڵپشتی زیاتر بۆگروپە تیرۆریستییەکان”.

هاوكات عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران وتی:” خێراکردنی جێبەجێکردنی یاسای پەرلەمانی عێراق لەسەر دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، بەشداری دەکات لە بەهێزکردن و بەهێزکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.”

 

باسی لەوەشكردووە، زانیاری بەڵگەنامەیی هەیە کە پاڵپشتی ئەمەریکا بۆ داعش و دووبارە بڵاوکردنەوەی لە شوێنە جیاوازەکانی عێراق بۆئەوەیە ئەمەریكا هەوڵ بۆ تێكدانی دۆخی ئەمنی دەدات بە ئامانجی هێشتنەوەی هێزەکانی لەعێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا