جەژنی قوربان ژمارەی توشبوون بە تای خوێنبەربوون بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تەندروستی جیهانی پێشبینی دەکات لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا ژمارەی توشبوون بە تای خوێنبەربوون زیاد بکات، بە هۆی پشتگوێخستنی لایەنەکانی تەندروستی لە لایەن قەسابەکانەوە.

ئەحمەد زوەیتن نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی تەندروستی و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کاردەکەن بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان سەبارەت بە خۆپاراستنیان لە توشبوون بە ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون، هەروەها بەکارهێنانی جل و بەرگی شیاو  لە لایەن گۆشتفرۆشەکانەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە هاوڵاتیان ئاگاداری شێوازی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، هەروەها ئەو کەسانەی لە ماڵەوە گۆشت ئامادە دەکەن پێّیستە بەشێوازێکی زانستیانە و تەندروستانە مامەڵە لەگەڵ چۆنیەتی ئامادەکردنەکەی بکەن و ئاگاداریبن.

سەبارەت بە پێشبینی کردنی بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبوون لە جەژنی قورباندا وتی، بەهۆی گوێپێنەدان بە ڕێنماییە تەندروستیەکان لە ئێستادا خەڵکی عێراق ئاژەڵی لەماڵەوە داناوە، لە ماڵەوە قوربانی دەکەن، لە ئێستادا ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هەوڵی گەیاندنی ڕێنمایی تەندروستی دەدات بە خەڵک.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا