کاروانی سەوزکردن دەگاتە قەرەهەنجیر و بانی مەقان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەچوارچێوەی هەڵمەتی نیشتمانی ڕواندنی یەک ملیۆن نەمام و سەوزکردنی کوردستان لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
لەقۆناغی پێنجەمدا سبەی یەک شەممە ٢٩/١/٢٠٢٣، پرۆژەکە دەگاتە سنووری هۆبەی دارستان و پاوانی چەمچەماڵ و لە هەردوو دارستانی بانی مەقان و قەرەهەنجیر هەزاران نەمام دەڕوێندرێت .
ئەندازیار هاوکار جەلال بەڕێوەبەری دارستان وپاوانی سلێمانی لە لێدوانێکدا رایگەیاند نەمام رواندن لە سلێمانی ، شارەزوور ، قەرەداغ ، خەلەکان و بارەگای فەرماندەیی هێزەکانی ٧٠، بەردەوامەوە و بەشێوەیەکی زانستی چەندین تیمی جیاجیا بەردەوامن لە کارکردن، لەم قۆناغەشدا لەسنووری قەرەهەنجیر و چەمچەماڵ دەستپێدەکەین و مەبەستمان بووە هەڵمەتەکە بگەیەنینە ئەم ناوچانە.
وتیشی، ئەم پرۆژە نیشتمانییەش کاریگەری لەسەر بەرفراوانکردنی دارستانەکان و زیادکردنی رووبەری سەوزایی دەبێت و هەوڵێکی گرنگیشە بۆ رووبەرووبونەوەی بەبیابان بوون و پاراستنی ژینگەی کوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا