پۆڵه‌تیك پرێس:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، توركیا ده‌بێت 30 ساڵی تر چاوه‌ڕێبكات بۆئه‌وه‌ی بچێته نێو یه‌كێتی ئه‌وروپاوه.
ئه‌لیكسانده‌ر شالنبێرگ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا به ڕۆژنامه‌ی “دیفێڵت”ی ئه‌ڵمانی وتووه، “توركیا 30 ساڵی تری له‌به‌رده‌ستدایه بۆئه‌وه‌ی ببێته ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا، چونكه به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا تیایدا ده‌ژی له پێوه‌ره‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا دروكه‌وتوه‌ته‌وه”.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا جه‌ختیكردوه‌ته‌وه له‌وه‌ی، توركیا به‌خێرایی له یاسا و دیموكراتیه‌ت دوورده‌كه‌وێته‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی نه‌مسا، ئه‌نقه‌ره پێشێلی پێوه‌ره‌كانی كۆپنهاگنی كردووه، كه ئه‌و پێوه‌رانه پێویستن بۆ بوون به‌ئه‌ندام له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا، پێوه‌ره‌كانیش بریتین له‌ڕه‌چاوكردنی مافه‌كانی مرۆز، ده‌وڵه‌تی یاسا و چه‌ندین پێوه‌ری دیكه.
ئه‌لیكسانده‌ر شالنبێرگ به پێداگرییه‌وه ده‌ڵێت ئێستا گفتوگۆكانی ئه‌ندام بوونی توركیا له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا سڕكراوه و ئه‌نقه‌ره ده‌بێت 30 ساڵی تر بوه‌ستێت.