قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی نیشتمانی بە بازاڕكردنی گەنمی جوتیارانی لە سلێمانی بەسەر كردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە دوای بەسەركردنی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، رۆژی سێشەممە 15_8_2023، سەردانی پڕۆژەی نیشتمانی بە بازاڕكردنی گەنمی جوتیارانی كرد و لە نزیكەوە لە چۆنییەتی بەرەوپێشچوونی كاروباری پڕۆژەكەی كۆڵییەوە.

جێگری سەرۆك وەزیران لە سەردانەكەیدا دەستخۆشی لە كۆمپانیای قەیوان وەك لایەنی جێبەجێكاری پڕۆژەكە كرد كە توانیویانە بە شێوەیەكی سەركەوتووانە قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكە تەواو بكەن و هیواشی خواست لە ماوەی دیاریكراودا هەموو قۆناغەكانی پڕۆژەكە تەواو بكرێت.

وتیشی: پڕۆژەی نیشتمانی بە بازاڕكردنی گەنمی جوتیاران، لە گرنگترین پڕۆژە ستراتیژییەكانی هەرێمی كوردستانە و كاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر بووژانەوەی بازاڕ و پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازی خۆراك لە كوردستان.

پڕۆژەكە كەوتووەتە گوندی قەرەچەتان لە ناحیەی پیرەمەگرون و 30 سایلۆی دانەوێڵە و كارگەیەكی گەورەی بەرهەمهێنانی ئارد و چەندین كارگەی گەورەی پیشەسازی خۆراك لە خۆ دەگرێت و بە تەواوبوونی كۆی پڕۆژەكە 5000 هەلی كاری راستەوخۆ دەڕەخسێنێت.

لە ئێستا قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكە تەواو بووە، كە بریتییە لە 12 سایلۆ و لە رۆژی 13 ی ئەم مانگەوە دەست كراوە بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بەو نرخەی كە لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵ و لیژنەی تایبەتمەندەوە دیاری كراوە. لە ئەمڕۆكەشەوە بەرهەمهێنانی ئارد لە كارگەی ئاشی پڕۆژەكە دەستی پێكردوە و لە توانایدایە رۆژانە 500 تەن ئارد بەرهەم بهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا