توركیا كوژرانی سەربازێكی دیكەی وڵاتەكەی لە ناو خاكی هەرێم رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بەرگری توركیا كوژرانی سەربازێكی دیكەی لە سنووری هەرێمی كودستان راگەیاند كە لە رووبەڕووبوونەوەكانی شەڕی پەكەكە كوژراوە، ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ راگەیەندراوێكی هەپەگە كە كوژرانی هەشت سەربازی سوپای توركیای راگەیاند.

رۆژی چوارشەممە 30_11_2022 وەزارەتی بەرگری توركیا ناسنامەی سەربازێكی دیكەی سوپای وڵاتەكەی ئاشكراكرد كە لە رووبەڕووبوونەوەكانی پەكەكەدا لە سنووری هەرێمی كوردستان كوژراوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی بەرگری توركیا، سەربازە كوژراوەكەی توركیا ناوی (نەدیم كۆركماز)ە.

ئەوەش لە كاتێكدایە ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) كوژرانی هەشت سەرباز و برینداربوونی چوار سەربازی دیكەی سوپای توركیای راگەیاند.

سوپای توركیا لە 18ی نیسانی 2022، لە رێگەی وشكانی و ئاسمانییەوە ئۆپەراسیۆنێكی بەناوی (چنگ _ قفڵ) بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی پەكەكە لە ناوچەكانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین دەستپێكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا