کەشناسی: لە سبەی شەوەوە باران بارینی بەلێزمە دەستپێدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی پروشکە باران لە هەندێ شوێنی جیا جیا.

لەبارەی کەشی سبەی چوارشەممە ئاماژەی بەوەکرد، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مامناوەند و سەرەتا لە ناوچەکانی باکوری رۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات.

وتیشی، لە دواینیوەڕۆوە بارانەکە هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە وە رێژەی باران بارین زیاد دەکات و هەورە تریشقە و تەزرەی لەگەڵدا دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە کاتەکانی شەودا باران بارین بە لێزمە دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکانی دهۆک و ئیدارەی راپەرین و سلێمانی و گەرمیان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا