نزیکەی 15 هەزار سەربازی تورک لەعێراق و هەرێمدان

پۆڵەتیک پرێس

ئەندامێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند، 15 هەزار سەربازی تورک لە خاکی عێراقدا بوونیان هەیە و سەرۆکی تورکیا بەردەوامە لە پێشێلکردنی خاکی کوردستان و عێراق.

فایەق یەزیدی، ئەندامی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئاشکرایکرد، لەئێستادا 10 بۆ 15 هەزار سەربازی تورکی لە خاکی کوردستان و عێراقدا بوونیان هەیە و رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بەردەوام دەبێت و چاوی لەسەر موسڵە.

وتیشی، “نیازەکانی تورکیا ئاشکران و شاراوە نین، ئەردۆغان بەچاوێکی منەتبارانەوە تەماشای دانیشتوانی ناوچەکە دەکات و بەردەوام دەبێت لە پێشێلکردنی خاکی عێراق و هەرێم”.

پێشتریش چەندین بەرپرس و چاودێری سیاسی عێراق ئاماژەیان بەوەکرد، حکومەتەکەی مستەفا کازمی ناتوانێت رێگری لە پێشێلکارییەکانی تورکیا بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا