پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە9ی کانونی دووەم، بانکی ڕافیدەینی عێراق لەبارەی بەکارهێنانی کارتی بانکییەوە چەند ڕێنماییەکی بڵاوکردەوە.
بانکی ڕافیدەینی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، کارتی بانکی گرنگییەکی زۆری هەیە و ڕۆڵی باشی لە پارەدان و پارەوەرگرتن و تەواوی مامەڵە داراییەکاندا هەیە، کە لەڕێگایەوە لەجێی کاش دەتوانیت ئەنجامی بدەیت.
ئاماژەی بەوەکرد، وەک لە یاسای ڕووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی پاە و پارەداکردنی تیرۆردا ئاماژەی پێکراوە، خاوەن کارتی ئەلیکترۆنی پێویستە بەپێی سنوری داهاتی خۆی مامەڵە بکات و بەپێی دەستکەوتی مانگانەی پارەی تێبکات.
ڕوونیکردەوە، بانکەکە هۆشداری داوە، کە پێدانی کارتی بانکی و وشەی نهێنی بە کەسێکی دیکە و پارەڕاکێشان لە دەرەوەی وڵات بەشێکە لە سپیکردنەوەی پارە و پێویستە هەمووان ئاگاداربن.