موسەوی: ئەمریکا تەنها بە زەبری هێز عێراق بەجێدەهێڵێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

موختار موسەوی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح وتی، واشنتۆن بڕیارەکانی پەرلەمانی عێراقی پشتگوێ خستووە، بۆ چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، ڕەنگە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق نەچنە دەرەوە مەگەر بە بەکارهێنانی هێز بەرامبەریان.

موسەوی وتیشی، پێویستە سنورێک بۆ هێزەکانی ئەمریکا دابنرێت کاتێک گواستنەوە دەکەن، لە سوریاوە بۆ نەینەواو و کوردستان.

ڕّوونیشی کردەوە، شێوازی داواکردنی پەرلەمان لە لایەن حکومیەکان پەیوەندیدارەکان بۆ چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە عێراق گونجاو نیە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک