کازمی: ئێمە گۆچانی سیحریمان لە دەستدا نییە تا ئەم دۆخە چارەسەر بکەین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ چارەسەرکردنی ئەم دۆخەی ئێستا تێیکەوتووین پێویستە متمانە بگەڕێنینەوە.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، ڕزگار بوون لەم دۆخە چەقبەستوییە و چارەسەرکردنی ئەو دۆخەی ئێستا عێراق پێیدا تێدەپەڕێ پێویستی بە گەڕاندنەوەی متمانە هەیە و بە وتاری سیاسی چارەسەر ناکرێت، ئاماژەی بەوەشداو وتی “ئێمە گۆچانی سیحریمان لە دەستدا نییە تا ئەم دۆخە چارەسەر بکەین”.

ڕوونیشی کردەوە لە دوو ساڵی رابردوودا توانیویانە دۆخی ئابووری لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی پێشبخەن، لە 10ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ئەنجام درا و لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان عێراق لە بارودخێکی چەقبەستوودا ماوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا