پۆڵەتیك پرێس
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دڵنیایی دەدات كە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەپێی خواستی شەقام بەڕێوەدەچێت و هەڵبژاردنەكە لە وادەی خۆیدا لە (10_10_2021) ئەنجام دەدرێت.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەكارەكان و ئامادەكارییەكانی بەردەوامە بەو شێوەی كە شەقام دەیەوێت هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا بكرێت.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق دڵنیاییداوە، هەڵبژاردنی پیشوەختەی پەرلەمانی عێراق لەكاتی خۆیدا و لە10_10_2021 بەرێوەدەچێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختە وەك تۆماركردنی هاوپەیمانییەتی و پارتەكان و نوێكردنەوەی كارتی دەنگدان بە شێوەیەكی ورد و بەپێی خواستی شەقام بەرێوەچووە.