وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە بڕیاری لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی عێراق، عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت و روونكردنەوە دەدات لەبارەی پرۆژەیاسای ئاسایشی خۆراك.

بەپێی نوسراوێكی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ سێ شەممە 24_5_2022 لیژنەی دارایی و ئابوری كۆبوەتەوە و گفتوگۆی لەسەر پڕۆژە یاسای ئاسایشی خۆراك كردوە كە دەبێتە جێگرەوەی ئەو پڕۆژە یاسایەی حكومەتی كاربەڕێكەر بەسەرۆكایەتی مستەفا كازمی پێشكەشی پەرلەمانی كردبوو.

راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، لیژنەی دارایی و ئابوری بڕیاریداوە عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان بكرێت و بۆچوونی حكومەت لەسەر پرۆژە یاساكە بخاتە ڕوو.

رۆژی 15 ی ئەم مانگە لەسەر سكاڵای باسم خەشان پەرلەمانتاری عێراق، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژە یاسای ئاسایشی خۆراك، كە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران كرابوو.

دوای دوو رۆژ، بە واژۆی 50 پەرلەمانتاری فراكسیۆنە جیاوازەكان لە پەرلەمانی عێراق، رەشنوسێكی نوێی پڕۆژە یاسای ئاسایشی خۆراك ئاراستەی پەرلەمانی عێراق كرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا