پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هاوسەرۆكایەتی نووسینگەی بەرگری لە باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دوو بڕیاری نوێیدا، یەكێكیان لێبوردنە بۆ بەشێك لەو خەڵكانەی لە ئیدارەی خۆبەرێوەبەری هەڵهاتوون.
بەپێی بڕیارەكەی هاوسەرۆكایەتی نووسینگەی بەرگری لە باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەو كەسانەی لە ئەركی خۆپاراستن هەڵهاتوون، بەڵام لە ڕووداوی تیرۆریستی و كوشتن و دزی و ساختەكاریدا بەشدار نین لێبوردن دەیانگرێتەوە بۆ ئەوانەی لە رۆژئاوای كوردستانن 45 ڕۆژ مۆڵەتیان هەیە و بۆ ئەوانەشی لەدەرەوەن 90 ڕۆژ مۆڵەتیان دەدرێتێ.
ئاماژە بەوەشكراوە، بڕیارەكە لە 24_2_2022 دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.