نرخی نەوت زیاتر دابەزی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت زیاتر دابەزی و هۆکاری سەرەکی دابەزینەکەش دەگەڕێتەوە بۆ لاوازبوونی خواستی چین لەسەر سوتەمەنی.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 74 دۆلار و سێ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 69 دۆلار و 45 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا نرخەکانی نەوت بەردەوام بوون لە دابەزین، هەر بەو هۆکارە ڕێکخراوی ئۆپیک پڵەس بڕیاریدا بەردەوام بێت لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا