پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەکشەممە23ی تەمموز، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لێخۆشبوونی %15ی قەرزی کارەبا چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، دوابەدوای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت به لێخۆشبوونی %15ی قەرزی کارەبا بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی لەئەمڕۆ یەکشەممە بەرواری 23/7/2023 دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لەبەرواری 24/10/2023 کۆتایی دێت.
ئاماژەی بەوەکرد، لەو چوارچێوەیەدا لە ئەمڕۆوە هاووڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەی ئەو ژمێرکارانەی پسووڵەی کارەبا دەگەڕێننەوە بۆ هاووڵاتیان لەبەردەم ماڵەکانیان قەرزی کارەبا بدەن یاخود سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا بکەن بۆ دانەوەی قەرزەکانیان.