كونسوڵی گشتی نوێی ئەمریكا پەیامێك ئاڕاستەی خەڵكی هەرێمی كوردستان دەكات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مارك سترۆ، كونسوڵی گشتی نوێی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان، رۆژی پێنجشەممە، لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا كە ئاڕاستەی خەڵكی هەرێمی كوردستانی كردوە، دەڵێت، لەماوەی ئەم ساڵەی داهاتودا كە لێرە دەبم چاوەڕێی ئەوەم زۆر كاربكەم بۆ بەرەوپێشبردنی خۆشگوزارەنی و ئاسایشی هاوبەشمان.

مارك سترۆ دەشڵێت: ئەمریكا شانازی بە هاوبەشی بەردەواممان لەگەڵ خەڵكی هەرێمی كوردستان دەكات.

هێما بۆ ئەوەش دەكات، كونسوڵخانەكەمان لە نزیكەوە كاری كردوە لەگەڵ داكۆكیكارانی مافەكانی مرۆڤ و رۆژنامەوانان و حكومەتی هەرێم بۆ بەرەوپێشبردنی مافەكانی مرۆڤ و ئازادی راگەیاندن. بە خۆشحاڵییەوە دەڕوانمە بەردەوامی ئەم كارە گرنگانە بەیەكەوە.

كونسوڵی گشتی نوێی ئەمریكا، لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا باس لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات و دەڵێت، دەمەوێت دەستخۆشی لە سەرۆكی هەرێم بكەم بۆ رابەرایەتیكردنی تەواوكردنی رێوشوێنەكانی تایبەت بە هەڵبژاردنەكانی مانگی شوباتی داهاتو. هەڵبژاردنی دادپەروەرانەو شەفاف پایەیەكی بنەڕەتییە بۆ حكومەتێكی باش كە خزمەتی گەلەكەی بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا