کەشناسی: ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 5ی ئاب، بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک لە هەندێک شوێن، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.

سبەی یەکشەممە6ی ئاب، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەپێی کەشی پێشبینیکراو، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 48 پلەی سیلیزیە، نزمترین پلەی گەرماش لە سلێمانی، دهۆک و سۆران دەبێت کە 43 پلەی سیلیزیە.

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا