کەشناسی: خێرایی با چالاک دەبێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 24ی شوبات، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەزۆربەی ناوچەکاندا لەگەڵ بارینی نمە باران لەهەندێک ناوچە شاخاوییەکان، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سبەی یەکشەممە25ی شوبات، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت لەکاتەکانی ئێوارەدا لەهەندێک ناوچەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران، خێرایی با چالاک دەبێت ئەگەری بەرزبوونی تۆز و خۆڵ هەیە لە ناوچەکانی سلێمانی و کەرکوک و گەرمیان، لەناوچەکانی دیکەی هەرێم نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 18پلەى سیلیزى

سلێمانی :16 پلەى سیلیزى

دهۆک : 17پلەى سیلیزى

کەرکوک : 20پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 16پلەى سیلیزى

زاخۆ : 17پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 6پلەى سیلیزى

سۆران : 13پلەى سیلیزى

گەرمیان : 21پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا