پۆڵەتیک پرێس:
بەهۆی سەرپێچیکردن و نەبوونی مۆڵەت ژمارەیەک سەنتەرو نۆرینگە و دەرمانخانە لەشاری ڕانیە داخران و غەڕامەکران.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، لەئەنجامی گەڕان و پشکنینی تیمەکانیان و بەدواداچونی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان سەردانی چەند نۆڕینگە و سەنتەر و تاقیگەیەکی پزیسیان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەنتەری چاوی ڕانیە(Best vision) داخراو غەرامەکرا بەهۆی نەبونی مۆڵەت و دەرمانخانەی (Best vision) بەهەمان هۆکار غەرامە کراوە و داخراوە.
بەڕێوەبەرایەتیەکە روونیکردەوە، سەنتەری چارەسەری سروشتی(نەبەز) ئاگادار کرایەوە و غەرامەکرا، لەبەرئەوەی مۆڵەتەکەی بەناوی نۆرینگەی چارەسەری سروشتیە، بەڵام ئەو ئامێر و چارەسەرە پێشکەوتوانەی بەکاریدەهێنێت پێویستی بەهەبوونی مۆڵەتی سەنتەر هەیە.
هەر لەو هەڵمەتەدا تاقیگە و دەرمانخانەی نۆڤا غەرامەکراوە داخراوە و تا ئەوکاتەی ڕێنماییەکان جێبەجێدەکات، جگە لەوەش دەرمانخانەی ناوکلینکی دکتۆر موشیر ئاگادارکرایەوە و غەڕامەدەکرێت بەهۆی نەبوونی هیچ ناوێک و نەبونی مۆڵەتی دەرمانخانە، نۆرینگەی ناوکلینکی د. سەفەر ئاگادارکرایەوە بەهۆی نەگونجاوی شوێنەکەی.