بانكی ناوەندی عێراق ژمارەیەك بڕیاری دەركرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بەگوێرەی بڕیارێكی نوێی بانکی ناوەندی عێراق، هیچ کەسێک بۆی نییه بچێتە ناو بانکی ناوەندییەوە بەبێ ئەوەی ڤاکسینی کۆڕۆنای وەرگرتبێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی  بانکی ناوەندی عێراق، سەرجەم كارمەندانی بانکی ناوەندی دەبێت کارتی وەرگرتنی ڤاکسین پێشکەش بە کارمەندانی فەرمانگەی ژمێریاری بکەن پێش ئەوەی دەستبکەن بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول.

هاوكات ئەوەشهاتووە، كە دەبێت کارمەندانی بانکی ناوەندی  ئەو كاتەی لەئەركدان پابەندی بەستنی دەمامک بن لە ناو بانکی ناوەندی و سەرجەم بەشەکانی دیکەیدا.

لەراگەیەندراوەكەی بانكی ناوەندیدا باس لەوەشكراوە، كە ناوی سەرجەم ئەو كارمەندانە ئاشکرابکرێن کە پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزی نابن لە ناو بانکەکەدا بۆ ئەوەی رێکاری یاسایی بەرامبەریان بگیرێتەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا