فرۆشی دراوی قورس لەبانکی ناوەندی عێراق کەمدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە، فرۆشی دراوی قورس لەبانکی ناوەندی عێراق کەمیکرد بەجۆرێک گەیشتە 224 ملیۆن دۆلار.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، کڕین و فرۆشی دراوی قورس لەبانکی ناوەندی عێراق بەڕێژەی %0.88 کەمیکردووە، بەجۆرێک گەیشتووەتە 224 ملیۆن و 195 هەزار و 972 دۆلار.

ئەوەش هاتووە، هەر دۆلارێکی ئەمریکی بەرامبەر بە هەزار و 460 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکراوە.

ئەوەش لەکاتێكدایە، دوێنێ دووشەممە کڕین و فرۆشی دراوی قورس لەبانکی ناوەند لەمڕۆ زیاتر بوو بەجۆرێک گەیشتە، 226 ملیۆن و 735 هەزار و 591 دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا