تایلەند: دوازدە هاوڵاتییمان لە ئیسرائیل کوژراوە و 11 دیکەش بێسەروشوێنن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی تایلەند رایگەیاند، لەئەنجامی شەڕو پێکدادانەکانی نێوان سوپای ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس، 12 هاوڵاتی وڵاتەکەمان کوژراون و 11ی دیکەش بێسەروشوێنن و گومان دەکەین رفێندرابن”

ئەمڕۆ دووشەممە 9ـی تشرینی یەکەم، وەزارەتی دەرەوەی تایلەند، راگەیەندراوێکی لەبارەی دۆخی هاوڵاتییانی وڵاتەکەی لە ئیسرائیل بڵاوکردەوە و بەگوێرەی زانیارییەکانی ناو راگەیەندراوەکە، تا ئێستا 12 هاوڵاتی تایلەندی لەشەڕەکەدا کوژراون و 11 هاوڵاتیی دیکە لەلایەن چەکدرانی حەماسەوە رفێندراون.

وەزارەتەکە ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی هاوڵاتییەکانی وڵاتەکەیان بە فڕۆکەی سەربازی بگەڕێننەوە نیشتیمان.

بەگوێرەی زانیارییەکان، نزیکەی 30 هەزار هاوڵاتی تایلەندی لە شارەکانی ئیسرائیل دەژین. هاوشان لەگەڵ سەدان هەزار هاوڵاتی 50 وڵاتی جیاوازی جیهان، کە بۆ کارکردن روویان لەو وڵاتە کردووە.

فیفات تچاکیتپراکارن، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی تایلەند بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، “نزیکەی پێنج هەزار کرێکاری تایلەندی لە ناوچەی شەڕدا کاردەکەن، بەڵام هێزەکانی ئیسرائیل دەستیانکردووە بە گواستنەوەیان بۆ شوێنێکی سەلامەت”. ئاماژەی بەوەشکرد، هەزار و 99 کرێکار ناویان تۆمارکردووە بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵەوە.

وڵاتانی ئەمریکا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، نیپاڵ و تایلەند لەریزی ئەو وڵاتانەن کە هاوڵاتیانیان لە گرژیی و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییانەی ئیسرائیل کوژراون و بێسەروشوێن بوون.

دوێنێ یەکشەممە، وەزارەتی دەرەوەی نیپاڵ رایگەیاند، 10 هاوڵاتییان لە ئیسرائیل کوژراون کە بەمەبەستی خوێندن روویان لەو وڵاتە کردبوو.

رۆژی شەممەی رابردوو، کەتیبەکانی ئەلقەسام، باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماس، هێرشێكی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل و بەرەبەیانی ئەو رۆژە نزیکەی پێنج هەزار مووشەکیان ئاراستەی ئیسرائیل کرد. لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر لە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا