سەرۆككۆمار داوادەكات پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە كارنامەی دانیشتنەكانی پەرلەمانەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆككۆماری عێراق داوا دەكات پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە كارنامەی دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراقەوە.

لە میانەی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی كۆماری عێراقدا هاتووە: دكتۆر لەتیف رەشید سەرۆككۆماری عێراق داوا لە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەكات رێوشوێنەكانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە قەزاوە بۆ پارێزگا لەچوارچێوەی ئەو پڕۆژەیاسایەی لەلایەن حكومەتەوە رەوانەكراوە كاری لەسەر بكرێت و بخرێتە كارنامەی دانیشتنەكانی پەرلەمانەوە.

سەرۆككۆماری عێراق ئاماژەی بەوەداوە، هەڵەبجە سیمبولی قوربانیدانە لەدژی ستەمی رژێمی پێشوو و خەڵكەكەی رووبەڕووی كۆمەڵكوژی بوونەتەوە، بۆیە پێویستە پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی شارەكە بخرێتە ناو كارنامەی دانیشتنەكانی پەرلەمانەوە و هەوڵەكان یەكبخرێن بۆ پەسەندكردنی تاوەكو لە رۆژنامەی فەرمی وڵات بڵاوبكرێتەوەو دوای رێكارە یاساییەكان، وەزارەتی پلاندانان رێوشوێنی تایبەت بە گۆڕینی لە قەزاوە بۆ پارێزگا ئەنجام بدات.

ژمارەی دانیشتووانی هەڵەبجە زیاتر لە 120 هەزار كەسە و لە قەزای ناوەندی هەڵەبجە و چوار ناحیەی خورماڵ، بیارە، بەمۆ و سیروان پێكهاتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا