دوای 12 ساڵ وەزیری دەرەوەی سووریا سەردانی سعودیە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی چوارشەممە 12_4_2023 فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سووریا بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە شاری جەددەی سعوودییە و لەلایەن وەلید خەریجی، وەزیری دەرەوەی سعوودییەوە پێشوازی لێكرا.

بڕیار وایە وەزیرانی دەرەوەی سووریا و سعوودییە تاوتوێی هەوڵەكان بۆ گەیشتن بە چارەسەی سیاسییانەی كێشەكانی سووریا بكەن، لەپێناو پاراستنی یەكپارچەیی، ئاسایش و سەقامگیری ئەو وڵاتە و هەر چی زوو گەڕانەوەی ئاوارە و پەناهەندە سوورییەكان بۆ خاك و وڵاتەكەیان و دەستەبەركردنی گەیشتنی هاوكارییە مرۆییەكان بۆ ناوچە زیانبەركەوتووەكانی شەڕ.

ماوەیەكە پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی سووریا بەتایبەتی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێت، دوای ئەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە دە ساڵ ئەو پەیوەندییانە بەهۆی شەڕی ناوخۆیی لە سووریا ئاڵۆزییان تێكەوت و پچڕان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا