لە دوو رووداوی جیادا تەرمی ژنێک و پیاوێک لە دوو ناوچەی جیاوازی هەرێم دۆزرانەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە دوو رووداوی جیادا، تەرمی دوو كەس لە سنوری زاخۆ و ئاكرێ دۆزرانەوە، كە یەكێكیان ژنە و ئاسەواری چەقۆ بە جەستەیەوە دیارە، ئەوەی دیكەیان پێشمەرگەیە و ئاسەوای فیشەك بە جەستەیەوە دیارە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلسی زاخۆ رایگەیاند: ئەمڕۆ تەرمی ژنێكی تەمەن 45 ساڵ لە سنوری ناحیەی دەركاری سەر بە ئیدارەی زاخۆ دۆزراوەتەوە و رەوانەی پزیشكی دادی دهۆك كراوە. ئاشكراشیكرد، ژنەكە بە چەقۆ كوژراوە و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.

لەلایەكی دیكەوە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئاكرێش رایگەیاند، ئەمڕۆ تەرمی پیاوێكی تەمەن 45 ساڵ لە سنوری ناحیەی دینارتەی سەر بە ئاكرێ دۆزراوەتەوە كە ئاسەواری چەند فیشەكێك بە جەستەوەیەتی.

روونیشیكردەوە، كەسەكە پیشەی پێشمەرگەیە و خێزاندارە و بۆ ئاشكراكردنی چۆنێتی گیانلەدەستدانی، تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی دهۆك كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا