11 کەس دەستگیرکران کە دەیانویست بەڕێگەی نایاسایی بێنە ناو خاکی عێراق

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی وەزارەتی ناوخۆیی عێراق ڕایگەیاند، 11 کەسی بیانیان دەستگیرکردووە، کە ویستویانە بەڕێگەی قاچاخ بێنە ناو خاکی عێراقەوە.

دەزگای هەواڵگری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕوونیکردەوە، بە پشت بەستن بە زانیاری لایەنە هەواڵگری و ئەمنییەکانی تایبەت بە دۆزینەوەی تۆڕەکانی قاچاخچێتی لە وڵاتدا لەلایەن مەفرەزەکانیانەوە ئەو 11 کەسە دەستگیرکراون.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کەسانە ویستویانە لە سنوری پارێزگای بەسڕەوە بەڕێگەی قاچاخ بێنە ناو خاکی عێراقەوە.

جەختیکردەوە، ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەریان دەگیرێتەبەر بۆ سزادان و ناردنەوەیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا