پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە تاوەکو ڕۆژی چوارشەممە جیاوازى لە بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى (8-10) دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماژەی بەوەکرد، بەرزترین و نزمترین پلەکانى گەرمى لە سەرجەم ناوچە جیا جیاکان ڕوو لەبەرزبوونەوە دەکات.
باسی لەوەش کرد، لە سەنتەرى شارەکان پلەکانی گەرما بۆ سەرووى 20 پلەى سیلیزى و لەناوچە شاخاویەکان بۆ سەرووى 15 پلەى سیلیزى دەبێت.
ئەم شەپۆلە گەرمایە دوای ئەوە دێت لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزمبوونەوە لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەفر و بارانێکی زۆر باری.