كۆرۆنا لە چین نرخی نەوت دادەبەزێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ماوەی سێ‌ رۆژە نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزینەكانی، هۆكاری دابەزینی نرخی نەوتیش بۆ تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چین دەگەڕێندرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/11/2022 نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت 34 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 92 دۆلار و 31 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، هەروەها یەك بەرمیل نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكا 31 سەنت دابەزی و بە 85 دۆلار و 52 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

لەم هەفتەیەدا نرخی نەوتی برێنت بە رێژەی 6% و نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكا بە رێژەی 7% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت لە ئەمڕۆدا دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارێکی حکومەتی چین بۆ زیادکردنی هەنگاوە خۆپارێزییەکانی کۆرۆنا دوای بڵاوبونەوەی پەتاکە لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی ئەو وڵاتەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا