وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: 25 هاوڵاتیی ئەمریکی لە گرژییەکانی ئیسرائیل کوژراون

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کوژرانی 25 هاوڵاتیی وڵاتەکەی لە گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس پشتڕاستکردەوە و، پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ ئیسرائیل دووپاتکردەوە.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەمیانی سەردانێکیدا بۆ تەلئەڤیڤ-ی پایتەختی ئیسرائیل، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ ئیسرائل دووپاتکردەوە و رایگەیاند، “تا ئەمریکا مابێت، ئیسرائیل پێویست ناکات بە تەنها بەرگری لەخۆی بکات”.

ئەنتۆنی بلینکن، سەبارەت بە قوربانیانیی شەڕەکە رایگەیاند، “هاوڵاتییانی 36 وڵاتی جیاواز لە هێرشەکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل کوژراون” وتیشی، “تا ئێستا 25 هاوڵاتیی ئەمریکی لە گرژییەکاندا کوژراون”.

لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پەیامی تایبەتی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا و پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ ئیسرائیل دووپاتکردەوەو وتی، “ئیسرائیل دەتوانێت بەتەنها بەرگری لەخۆی بکات، بەڵام تا ئەمریکا بوونی هەبێت پێویست ناکات بەتەنها ئەو کارە بکات”. هاوکات باسی لە پشتیوانییە سەربازییەکانی وڵاتەکەی بۆ ئیسرائیل کردو ووتی، “چەک و تەقەمەنی زۆرمان ناردووە و هیتریش بەڕێوەیە، تەقەمەنی بۆ گومبەزی ئاسنینی ئیسرائیل دابین دەکەین تا بتوانن خۆیانی پێ بپارێزن”.

بلینکن رایگەیاند، “ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییانە بۆ بەسەرکردنەوەی خزم و دۆستەکانیان لە ئیسرائیل بوون و لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە کوژراون و بەشێکیان بە دیل گیراون”.

رۆژی شەممەی رابردوو (7-10-2023)، کەتیبەی ئەلقەسام، کە باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینییە، هێرشێکی بەرفراوانیان بۆسەر ئیسرایل دەستپێکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا