پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کەرکوک ڕایگەیاند، لەناو بازاڕی کۆنەفرۆشان لەسەر پردەکەی کەرکوک ئاگرێک کەوتووەتەوە و توانرەوە لەلایەن تیمەکانەوە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە10ی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کەرکوک لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد،” لەلایەن تیمەکانمانەوە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە کۆنتڕۆڵکراوە، کە لەناو فرۆشگایەکی کۆنەفرۆشان و فرۆشگاکانی بازاڕی سەر پردەکەی کەرکوک کەوتەوە”.
ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی تیمەکان گەیشتنە شوێنێ ڕووداوەکە توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن و جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
هاوکات، داوایکرد لە بنکەی پۆلیسی بەرپرس لە ناوچەی جوگرافی لێکۆڵینەوە بکرێتەوە و بەمەبەستی دیاریکردنی هۆکارەکانی ڕووداوەکە پسپۆڕێکی پزیشکی دادوەری بانگهێشت بکرێت.