سەرۆك كۆماری ئێران گەشتە پارێزگای سنە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە 1_12_2022، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێران گەیشتە شاری سنە. موحسین مەنسوری، جێگری سەرۆك كۆماری ئێران بۆ كاروباری جێبەجێكردن رایگەیاند، رەئیسی پڕۆژەیەكی ئاو دەكاتەوە و لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی و خەڵكیش كۆدەبێتەوە.

سەردانەكەی ئیبراهیم رەئیسی بۆ شاری سنە لە كاتێكدایە پارێزگای سنە و بەتایبەت شاری سنە زیاتر لە دوو مانگ ناڕەزایەتی تێدا بوو. پێنج مانگ لەمەوبەریش سەرۆك كۆماری ئێران سەردانی ئەو پارێزگایەی كردبوو.

بە وتەی موحسین مەنسوری، ئەو پڕۆژەی ئاوەی سەرۆك كۆماری ئێران بۆ كردنەوەی دەچێتە پارێزگای سنە، هێشتا 20٪ی كارەكانی ماوە تەواو ببێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا