لە ٢٠٢٠وە هاوسەری كیم جۆنگ ئون دەرنەكەوتووە

پۆڵەتیك پرێس

زیاتر لە ساڵێكە هاوسەری كیم جۆنگ ئون سەرۆكی كۆریای باكور لە هیچ شوێنێك دەرنەكەوتووە ئەوەش پرسیاری لای هاوڵاتیانی وڵاتەكەی دروستكردووە.

ری سۆل جۆی هاوسەری كیم پێش ئەو ماوەیە چەندینجار لە تەنیشت هاوسەرەكەی لە زۆربەی بۆنەو مەڕاسیمەكاندا دەردەكەوت، لەگەڵ هاتنی ساڵی 2020 تا ئێستا دەرنەكەوتووەو ناشزانرێت هۆكاری دەرنەكەوتنی بۆچی دەگەڕێتەوە.

بەپێی زانیاری میدیاكان، كیم جۆن ئۆنگ كەسێكی سروشتی و سادەیە هاوسەرەكەی لە ڕووداوەكاندا پێشان دەدات، بەڵام گومان دەكرێت لە ئێستاداو بەهۆی ئەو بارودۆخە ئابورییەی پیۆنگ یانگ تێی كەوتووە، گرنگی بە وێنە گرتن نەدات، بەوهۆیەشەوە هاوسەرەكەی دەرناكەوێت.

ئاماژە بەوەش دەكەن، دیارنەمانی ری سۆل جۆ پێشتر بەهۆی ئەركە خێزانیەكانییەوە بووە، بەتایبەت ئاگاداربوونی لە كچەكەی كە ئێستا تەمەنی 13 ساڵەو بەقۆناغێكی هەستیاردا دەڕوات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا