پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوبری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند، رێنمایی نوێ بۆ جێبەجێکردنی یاسای ژمارەی 2 ی چەک لەھەرێمی کوردستان دەردەچێت.
دکتۆر هيمن میرانی بەڕێوبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناخۆی هەرێم بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، ھەموو دووکان و بازاڕەکانی چەک فرۆشتن داخراون ، لە ماوەیەکی نزیکیشدا رێنمایی نوێ سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاسای ژمارە 2 ی چەک لە ھەرێم دەردەچێت.
وتیشی داواکارین ئەوەی چەکی لایە ڕادەستی حکومەتی بکات ئەگەرنا لە ھەر شوێنێک چەک ھەبێت دەستی بەسەردا دەگرن و بەپێی یاسای چەک مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو یاسایە وردەکاری رێکخستنی بواری چەک لە کوردستان لەخۆ دەگرێت.