پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت تاڕادەیەک بەرزبووەوە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 71 دۆلاری تێپەڕاند.
بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 71 دۆلار و 68 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 68 دۆلار و 37 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ سێشەممە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی بەجۆرێک نزمترین ئاستی تۆمارکرد لەماوەی چەند هەفتەی رابردوودا.