بەلەمێكی دیكەی كۆچبەران نقوم بوو

پۆڵەتیک پرێس

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، یەختێكی دیكەی كۆچبەران لە دەریای ئیجە نقووم بووەو چەند كۆچبەرێك خنكاون كە دەیانویست بگەنە یۆنان.

بەپێی هەواڵی میدیا توركییەكان، یەختەكە لەكەناراوەكانی ئورلای ئیزمیر لەدەریای ئیجەدا نقوم بووە كە 26 كۆچبەری هەڵگرتبوو.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە رێگەدا یەختەكە تێكشكاوە، بەڵام 24 كۆچبەریان توانیویانە خۆیان رزگار بكەن و دوو كۆچبەریشیان خنكاون، بەڵام تائێستا ناسنامەی كۆچبەرەكان نەزانراوەو تەرمی دوو كۆچبەرە خنكاوەكە رەوانەی پزیشكی دادی ئەو وڵاتە كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا