پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی گاز و بەنزین جارێکی دیکە لە بەنزینخانەکانی سلێمانی دادەبەزن.
بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە میدیاکانی ڕاگەیاند، لە ئەمڕۆوە نرخی بەنزین و گاز لە بەنزینخانەکانی شاری سلێمانی دادەبەزن.
ئاماژەی بەوەکرد، نرخی بەنزین 25 دینار بۆ هەر لیترێک لەهەر سێ جۆرەکەی و نرخی گاز 50 دینار بۆ هەر لیترێک کەمدەبێتەوە.
ڕوونیشیکردەوە، ئەم دابەزینەی نرخی بەنزین و گاز دەگەڕێتەوە بۆ خستنەڕووی زۆری ئەو سوتەمەنیانە و کەمبوونی خواست لەسەری، هەروەها دابەشکردنی بەنزینی نۆرماڵی 690 دیناری لە سێ وێستگەی شاری سلێمانی کاریگەری لەسەر ئەم دابەزینە دەبێت.