بافڵ تاڵەبانی بۆ نەدیم زەهاوی: هیوادارم لە ئەركە نوێیەكەتدا وەك هەمیشە بەسەركەوتوویی بتبینم

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێك ئاراستەی نەدیم زەهاوی دەكات بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەك وەزیری پەروەردەی بەریتانیا.

لە پەیامەكەدا هاتووە، بەبۆنەی دەستنیشانكردنی بەڕێزتان وەك وەزیری پەروەردەی بەریتانیا، گەرمترین پیرۆزباییت لێدەكەم و شانازییەكی گەورەیە بۆ كوردستان و خەڵكە خۆشەویستەكەی.

دەقی پەیامەكە:

هاوڕێم نەدیم زەهاوی

بەبۆنەی دەستنیشانكردنی بەڕێزتان وەك وەزیری پەروەردەی بەریتانیا، گەرمترین پیرۆزباییت لێدەكەم و شانازییەكی گەورەیە بۆ كوردستان و خەڵكە خۆشەویستەكەی.

هەوڵ و كۆششی بێسنووری ئێوە لە ڕابردوودا لەبەرامبەر بەرپرسیارێتییە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان و پشتیوانیكردنی دۆزە ڕەواكانی گەلەكەمان، جێگەی پێزانین و ستایشی ئێمەیە.

وەك دۆستێكی دێرینم هیوادارم لە ئەركە نوێیەكەشتدا وەك هەمیشە بەسەركەوتوویی بتبینم و ماندوونەناسانە لەخزمەتكردن بەردەوام بیت. بێگومان كاركردن لەپێناو دۆزی كورد و كوردستانیش كاری لەپێشینەت بێت.

بافڵ تاڵەبانی
‎هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا