نرخی نەوت 88 دۆلاری تێپەڕاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوت 88 دۆلاری تێپەڕاند.

بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 88 دۆلار و 11 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 85 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشبینی زیاتر بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت دەکرێت و لەماوەی ڕابردووشدا ڕاوێژکاری ئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشبینیکرد، لەمساڵدا نرخی بەرمیلێک نەوت بگاتە 125 دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا