ئاگاداریەك لە هاتوچۆی سلێمانییەوە بۆ شۆفێران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ و پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ماوەی یەك هەفتە مۆڵەت بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان و ئۆتۆمبێلی جام ڕەش دەدەن، بۆچارەسەركردنی كێشەكانیان، دوای ئەو وادەیە دەستیان بەسەردا دەگیرێت”.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری پۆڵەتیك پرێس تێیدا ئامادەبوو رایگەیاند: “لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی لەم هەفتەیەوە مۆڵەت دەدرێت بەو کەسانەی کە ئۆتۆمبێلی جام رەش و ژمارە رەش و چەکی بێ مۆڵەتیان هەیە تا بێن و رێگەپێدانیان بۆ بکەین”.

وتیشی “لەدوای ئەو وادەیەوە دەست بەسەریاندا دەگیرێت و رێکاری یاسایی توند بەرامبەریان دەگیرێتە بەر،بەپێی ئەو راسپاردانەی کە بە پۆلیس و هاتووچۆی سلێمانی دراوە رێگەپێدانی هیچ کەسێک ناخوات بۆ هەڵگرتی چەک تەنیا ئەوانە نەبێت کە لە ئەرکدان و ئەوانەشی رێگەپێدانی پارێزگای سلێمانیان هەیە”

لەبارەی ئۆتۆمبێلی جام ڕەش و بێسەرەتا سەركەوت ئەحمەد ئاماژەی بەوەكرد، ئۆتۆمبڵی ژمارە ڕەش و جام رەش دەدرێتە هاتووچۆی سلێمانی و بە بڕی یەک ملیۆن سزا دەرێت و گەر دووبارەی بکاتەوە دەدرێتە دادگا، هەروەها چەکی بێ مۆڵەت کەسەکە دەستگیر دەکرێت و دەدرێتە دادگا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا